گەرمای هاوین و ئاوی پیس ژمارەی نەخۆشەکانی لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان زیاتر کردووە

حەسەکە – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی نەخۆشخانەیەکی گشتی لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، ئەمرۆ سێشەممە، 25ی تەمموز، رایگەیاند، لەم دواییانەدا ژمارەی نەخۆشەکانیان بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس لە نەخۆشخانەکەیان زیادیکردووە، ئەمە جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە کاریگەری زیاتر لەسەر ژمارەی نەخۆشەکان دروستکردووە و بەراورد بە چەند مانگی رابردوو دوو هێندە زیادیکردووە.

عەلی یونس، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەعب، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، رۆژانە زیاتر لە 50 حاڵەتی نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن تۆمار دەکرێت، لەگەڵ حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە و هەوکردنی ریخۆڵە و نەخۆشیەکانی گەدە و زۆرینەیان منداڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لاوازی توانای کرینی ئاوی پاک لەلایەن بەشێکی زۆری دانیشتووان هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، لە کاتێکدا زۆرێک توانای دارایی تەواویان نییە بۆ کرینی فلتەری ئاو یان ئاوی پاکی خواردنەوە.

یونس روونیشیکردەوە، لەماوەی مانگی ئایاردا نزیکەی 700 حاڵەت تۆمارکراون، هاوکات رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی لە مانگەکانی مانگی حوزەیرانی رابردوو و مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لەئەنجامی خواردنەوەی ئاوی ناپاک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی گەرما، لەبەر رۆشنایی کەمی ئاو، “روودانی نەخۆشی بروسێلۆزی و تایفۆیدی زیادکردووە”.

ئەو بەرپرسە جه ختی لەوه کرده وه که دوای پچرانی ئاوەکه به تەواوی لە حەسەکە، ئەو نەخۆشانەی زیاتر تووشی ئەم حاڵەتەبوون لە گوندەوارەکانی باشوری شارەکەوە بووە، هاوکات داوای له رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی چالاک له قه یرانی سووریا کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی برینی ئاوی وێستگەی عەلووک.