دەسەڵاتدارانی تورکیا 90 پەنابەری سوریا دیپۆرتی وڵاتەکەیان دەکەنەوە

ئیدلیب – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 90 پەنابەری سوریا لە دەروازە سنوورییەکانی گرێ سپی و سەرێ کانیێوە لەگەڵ تورکیا، لە باکووری رەقە و حەسەکە، کە گروپەکانی “جەیش وەتەنی” لایەنگری تورکیا کۆنترۆڵیان کردووە، دیپۆرت کردەوە.

سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 50 پەنابەری سورییان لە تورکیا بۆ گاندەوارەکانی رەققە، لە دەروازەی گرێ سپیەوە لە باکووری رەققە و 40 پەنابەریشیان لە دەروازەی سەرێ کانیێوە لە باکووری حەسەکە بە زۆر ئەدیووی خاکی سوریا کرد.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا راگواستن و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و زۆربەیان لە دەروازەکانی گرێ سپی لە گوندەواری رەققە و سەرێ کانیێ لە باکووری شاری حەسەکەوە، ئەنجام دەدرێن، کە لە ژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی سەر بە تورکیادان.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکی ناردنەوەیان، لە دژی ئەو پەنابەرە سورییانەی کە لەسەر زەویەکانی نیشتەجێن دەستپێکردووە، بەتایبەت شاری ئەستەنبوڵ دەستپێکردووە، بە گوتەی چالاکوانان، لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە هەزار کەسیان دیپۆرتکردووەتەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد الشێخ – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی