“تەحریرشام” سێ هاوڵاتی فەڕەنسی ئەندامی “گروپی بێگانەکان” دەستگیردەکات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) هەڵیکوتایە سەر ماڵی سێ ئەندامانی “گروپی بێگانەکان”ی فەرەنسی لە شارۆچکەی حارم لە رۆژئاوای ئیدلب، بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەندامانی تەحریرشام، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “ئەبو دوجانەی فەڕەنسی”، جگە لە ماڵی “عبدالرحمان ئەلمهاجیر و ئەبو سوهەیب” و بردیانن بۆ ناوەندی لێپرسینەوە لە شاری سەرمەدە لە باکووری ئیدلب، بە بیانووی ئەوەی بەڵگە هەیە کە ئاڵوگۆڕی زانیارییان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، لەم دواییانەدا دەستگیرکردنەکان لەدژی ئەندامە بیانییەکان بەتۆمەتی”بەکرێگیراویی” زیادی کردووە، بەتایبەتی لەنێوان ئۆزبەکی و رووسیەکاندا، بەو پێیەی لەم هەفتەیە و هەفتەی رابردوودا 16 هاوڵاتی بیانی دەستگیرکراون.
ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی