کەشناسی سوریا: پلەکانی گەرما 6 پلە لە تێکڕای ساڵانەی بەرزتر دەبێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە بڵاوکراوەی کەش وهەوای سێشەممەدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما 6 پلە لە تێکڕایی ساڵانەی خۆی بەرزتر دەمێننەوە.

کەش و هەوا بە گشتی زۆر گەرم و روونە، لە گەڵ بوونی رێژەیەک لە شێی بەرز لە ناوچە کەناراوییەکان و لە رۆژئاوا و ناوەندی رۆژئاوای  وڵاتەکە، هەوری زۆر گەرم لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە و بادییە بوونی دەبێت.

ئاراستەی با لە رۆژئاوا بۆ باشووری رۆژئاوا دەبێت، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوا، ناوبەناو شەپۆلێکی بای چالاک بە تایبەت بەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستدا هەڵدەکات و خۆڵ لەو ناوچانە بەرزدەکاتەوە.

کەشناسی هۆشدارییدا لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر بەتایبەتی لەوپەڕی بەرزی پلەکاندا، بەتایبەتتریش منداڵان و بەساڵاچووان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر