هەولێر – نۆرس پرێس
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، کاتژمێر 08:44 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.5 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی “کۆزان”ی سەر بە پارێزگای ئەدەنە تۆمارکراوە.
راشیانگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 11.27 کیلۆمەتر بووە، تائێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
بومەلەرزەکە لەم ناوچانە هاستی پێکراوە: شارۆچكەی کۆزان لە پارێزگاکانی قەیسەری، کۆنیا، شارۆچكەی عوسمانییە لە هاتای، یۆزگات، مێرسین، ئاکسارای، نیدە تورکیا، دیلۆک، مەڵەتی، مەڕەش، سەمسوور، رووها و ئەلبستانی باکووری کوردستان.