هەولێر- نۆرس پرێس
ئیدارەی بانکی رافیدەین قەبارەی قەرزی بۆ پڕۆژەی بچوک ڕاگەیاند و هاوڵاتیان دەتوانن تاوەکو 25 ملیۆن دینار وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوەکردوە، قەرزی بۆ پڕۆژەی بچوکی خاوەن پیشە، دوکان، پیشەسازی، بازرگانانی بچوک، خانەنشین و خاوەن پیشەکانی دیکە تا دەگاتە 25 ملیۆن دینار ڕاگەیاند و ڕێژەی سودەکەیشی دەگاتە 6%.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوڵاتیان دەتوانن مانگانە بڕێک پارەی کەم لە قەرزەکەیان بدەنەوە تا دەگاتە شەش ساڵ.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەبێت قەرزەکە لەلایەن فەرمانبەرێکی مەدەنی یان سەربازییەوە گەرەنتی بکرێت کە موچەکەی لای بانکە، یان بە گەرەنتی گرێبەستی خانوبەرە، بەمەرجێک بەهای خەمڵێنراوەکەی بڕی قەرزەکە بگرێتەوە جگە لە 25%ی بەهای قەرزەکە.