پاریس سانجێرمان هێشتا قەناعەتی بەوە هەیە کە مباپێ ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردووە بۆ گواستنەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی فەرمی و گرانبەها بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سانجێرمان لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا پێشكەشی یانە فەرەنسییەكە كردووە.

دوای ئەوەی کە کیلیان مباپێ خۆی پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە نوێ ناکاتەوە، یانەی پاریس لە هاوینی 2023ی ئەم ساڵ ناوی خستە بازاڕی گواستنەوەکانەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ، هیلالی سعودیە یەکەمین داوای خۆی لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ مباپێ پێشكەش كردووە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە باسی لەوەشکرد، پێشنیاری سەرکردە بۆ بەشداریکردنی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە بە نزیکەی 300 ملیۆن یۆرۆ بووە، واتە ڕەنگە گرانترین گرێبەست بێت لە مێژووی تۆپی پێدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پاریس سانجێرمان هێشتا قەناعەتی بەوە هەیە کە مباپێ ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردوە بۆ گواستنەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەنوس جەیمس بێنجی، یانەی هیلال پێشنیاری کردووە کە مباپێ بۆ ماوەی وەرزێک بخاتە نێو یاریگاکانەوە، لەبەرانبەر موچەی ساڵانەی 700 ملیۆن یۆرۆ، بەمەرجێک دوای کۆتایی ئەم وەرزە یاریزانەکە بەخۆڕایی بۆ یانەی مێرێنگێ بڕوات.