لە گرێ سپی سەرکردەیەکی گرووپێکی لایەنگری تورکیا دەستگیرکرا

رەقە – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە میانەی هەڵمەتێکدا کە لەلایەن پۆلیسی سەربازییەوە لە شاری گرێ سپی لە باکوری شاری ڕەقە ئەنجامدرا، ئەندامێکی سوپای نیشتمانیی لایەنگری تورکیا کوژرا و فەرماندەیەکی سەربازیش دەستگیرکرا.

 سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەندامانی گروپی پۆلیسی سەربازی کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، بە پاڵپشتی هەواڵگری تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای لیوای ڕەمەزان شەلاش لە بەرەی شام و توانیویانە حسێن ئەبو عەلی ئەلعەگیدیان دەستگیربکەن، دوای کوشتنی پاسەوانی بەناوی  شهاب نعێمی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە 3 بارەگای سوپای نیشتمانی لەخۆگرتبوو، بە بیانووی گەڕان بەدوای بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی هەواڵگری تورکیا.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: مالین محەمەد