پاش بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە قامشلۆ.. نرخی گواستنەوەش بەرز بووەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، نرخی هێڵەکانی گواستنەوەی ناوخۆی هاوڵاتیان لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە.

بە گوتەی دوو شۆفێر، کرێی تاکسی بۆ تاکسییە گشتییەکان لە نێوان گەڕەکەکانی شارەکەدا لە 1000 لیرەی سورییەوە بۆ 1500 زیادیکردووە، هەروەها پاسە بچووکەکان (مینی باس) لە 500 لیرەوە بۆ 1000 لیرە زیادیکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەبد ئەلهادی محەمەد، شۆفێری تاکسی لە یەکێک لە هێڵەکانی شارەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئێمە سکاڵایەکمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی قامشلۆ کرد، دوای بڕیارەکەی بەڕێوبەری خۆسەری بۆ بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی، کە لە ژێر رۆشنایی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا، دەریانکرد.

لە 16ی تەمموزدا، نرخی سووتەمەنی لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەرزبووەوە و بەشێکیشیان زیاتر لە سەدا سەد بەرزبوونەوە، ئەمەش لەکاتێکدا کە پێشبینی دەکرێت نرخی خزمەتگوزارییەکانی وابەستە بە سووتەمەنیەوە وەک (گواستنەوە، کارەبا، مۆلیدە و فڕنی نان و سەموون) بەرزببێتەوە.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: روبین عومەر