هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی “مەترسیدارترین” بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانی لە بەغدای پایتەخت راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “هێزێکی کۆنترۆڵکردنی ماددەهۆشبەرەکان لە بەشی کەرخ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا مەترسیدارترین بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانیان لە بەغدا دەستگیرکردووە، لەو بۆسەدا سێ کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و چەکی جۆراوجۆر بە تۆمەتبارەکە گیراوە”.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، “رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکە گیراوەتەبەر، بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان بۆ فەراهەمکردنی سزایەکی دادپەروەرانەی”.