قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، 23ی تەمموزی 2023، بازاڕەکانی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی نرخی خۆراک و گۆشتیان بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوریی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جوڵەی کڕین و فرۆشتن لە بازاڕەکانی شارەکەدا وەستاوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک دۆلار لە قامیشلۆ بە 13 هەزار و 150 لیرەی سوریی تۆمارکرا.
نرخی یەک کیلۆ مریشک گەیشتە 20 هەزار و 500 لیرەی سورییی، کە بەرامبەرە بە (1.64 دۆلار)، دوای ئەوەی لە نێوان 16 بۆ 17 هەزار لیرەدا بوو، هەروەها نرخی کارتۆنێک هێلکە گەیشتە 28 هەزار لیرە، کە دەکاتە (2.24 دۆلار)، لە 24 هەزار لیرە.
خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەری، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، ناسەقامگیری نرخی دۆلار کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کارەکانیان هەیە، کە ناوبەناو گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مریشک پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە.
نرخی یەک کیلۆ شەکر لە 10 هەزار لیرەی سوریییەوە گەیشتە 12 هەزار لیرەی سوریی، واتە کەمتر لە (1 دۆلار)، هەروەها نرخی چای گەیشتە 45 هەزار لیرەی سوریی (100 گرام)، هاوکات نرخی یەک لیتر زەیتی ڕووەکی گەیشتە 15 هەزار لیرەی سوریی، واتە نزیکەی (1.2 دۆلار).
خاوەنی فرۆشگایەکی خۆراک بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی هەموو جۆرە خۆراکێک زیادیکردووە، ڕوونیشیکردەوە، زۆربەی ئەو شتانە زیادکراون بۆ نرخی پێشوویان، کە پێنج هەزار لیرە یان زیاتری تێپەڕاندووە، بەپێی جۆری کەلوپەلەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناسەقامگیری نرخی دۆلار بووە هۆی دابەزینی چەقبەستوویی بازاڕەکان.