بەرهەمی 760 هەزار تۆن گەنم لە ناوچە حکومییەکان

دیمەشق- نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، 22ی تەمموزی 2023، حەسان قەتنا، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی سوریا رایگەیاند، بڕی ئەو گەنمەی کە تاوەکو ئێستا بەبازار کراوە گەیشتووەتە 760 هەزار تۆن بۆ دامەزراوەکانی دانەوێڵە و چەسپاندنی تۆو.

ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لە جووتیاران برێکی زۆر بەرهەمیان بۆ پێداویستی ماڵەکانیان و تۆو بۆ وەرزی داهاتوو بەرهەمهێناوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەرهەمی ئەم وەرزە لەسەر ئاستی نیشتمانی باش بووە.

لە میانەی ئەو دیدارەی کە لەگەڵ بەرێوەبەرانی کشتوکاڵ لە پارێزگاکان ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی خەمڵاندنی بەرهەمی کۆتایی بۆ بەروبوومی گەنم و جۆ بۆ ئەم وەرزە، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی سوریا، ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزی ئەمساڵ “بەڵێندەر بووە و بەرهەمەکەش باشە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت لە پرۆسەی ئامادەکردنی پلانی بەرهەمی کشتوکاڵیدایە بۆ وەرزی کشتوکاڵی 2023/2024، لەگەڵ گرنگیدان بە بەرهەمی گەنم بەهۆی گرنگییەکەی وەک بەرهەمێکی ئاسایشی خۆراک.

رووبەری چێنراو بە بەرهەمی گەنم لە ئەلغاب 52 هەزار و 959 هێکتار بووە، لەو ژمارەیە 137 هەزار و 414 تۆن خراوەتە بازارەوە، لە حەما بڕی بازارکراو 83 هەزار تۆن بووە لە رووبەری کشتوکاڵی 46 هەزار هێکتار، لە حەما بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 132 هەزار هێکتار و نزیکەی 207 هەزار و تۆنێک تا ئێستا خراوەتە بازارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەرعا بڕی بازارکراوی گەنم نزیکەی 85 هەزار تۆن بووە، لە رەقەش تا ئێستا گەیشتووەتە 35 هەزار و 200 تۆن لە رووبەری کشتوکاڵی نزیکەی 15 هەزار و 500 هێکتار، لە گوندەکانی دیمەشق رووبەرەکەی 18 هەزار هێکتار بووە، هەروەها نزیکەی 40 هەزار تۆن خراوەتە بازارەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، لە حەمس رووبەری چێنراو 42 هەزار هێکتار بووە و نزیکەی 70 هەزار و 278 تۆن خراوەتە بازارەوە و لە قونەیتەرە نزیکەی 2500 تۆن خراوەتە بازارەوە و لە دێرەزوور 24 هەزار و 400 هێکتار چێنراوە و ئەو برە کە تا ئێستا لە بازاردا خراوەتە بازارەوە 50 هەزار و 400 تۆن بووە.