ئەمڕۆ عەبدوڵڵاهیان دەگاتە دیمەشق بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان
دیمەشق – نۆرس پرێس
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە دەگاتە دیمەشقی پایته‌ختی سوریا، ئەمەش دوەم سەردانی ئه‌و وه‌زیره‌ی ئێران ده‌بێت لە ماوەی سێ مانگ بۆ ئه‌م وه‌ڵاته.
رۆژی 23ی ئاداری رابردو، عەبدوڵڵاهیان سەردانی سوریای كرد، و لەگەڵ بەرپرسانی حكومه‌تی دیمه‌شق ، دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و رێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێ كرد.
رۆژنامەی “ئەلوەتان” رایگەیاندوە كه ئه‌و وه‌زیره‌ی ئێران لەگەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە كۆده‌بێته‌وه “بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه، سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی ڕاوێژكاریی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردولادا دێت، و به‌تایبه‌ت له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كانی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپیڕاسیۆنی سه‌ربازی له سه‌ر خاكی سوریا.
ئه‌مه جگە لە تاوتوێكردن و پەرەپێدان و بەهێزكردنی هاوكاریه‌كانی هه‌ردولا، بەتایبەت دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك كۆماری سوریا بۆ تاران.