بانکی ناوەندی رێنمایی نوێ بۆ ئەو بانکانە بڵاوکردەوە کە لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان خراوەتەسەری
هەولێر – نۆرس پرێس
بانکی ناوەندی عێراق رێنمایی بۆ ئەو 14 بانکەی راگەیاند، کە لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان خراوەتەسەری.
رێنماییەکانی بانکی ناوەندی خۆیان لە پێنج خاڵدا بینیوە کە لەمەودوا ئەو بانکانە تەنها بە دولار نەبێت، دەتوانن مامەڵە بە هەموو دراوێکی تر بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی بۆ ئەو بانکانە راگەیاند، کە بە گوێرەی بڕیارەکانی بانکی ناوەندی، کڕین و فرۆشتن و هەر جۆرە مامەڵەیەک بە دۆلار بکرێت لەگەڵ ئەو بانکانە قەدەغەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بڕیارەکانی ئەمریکا لە بارەی ئەو 14 بانکەی سزایان خراوەتەسەر، لە نووسینگەکانی مامەڵەکردنی دراو، نرخی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار.
هاوکات ناوی ئەو 14 بانکەی لەلایەن ئەمریکاوە سزایان خراوتەسەر، ناوەکانیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بڵاوکراونەتەوە.