تورکیا ڕەتیدەکاتەوە توشبووانی شێرپەنجە لە ئیدلیبەوە وەربگرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر
ئیدلب – نۆرس پرێس
رۆژی پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەتیانکردەوە کە 22 تووشبووی شێرپەنجە وەربگرێت کە 11 لەوانە منداڵن، سەرەڕای بەڵێنەکانی پێشووی تورکیا کە لە رێگەی ڕێکخراوێکی پزیشکی تورکیاوە وەرگیراوە.
سەرچاوەیەکی پزیشکی تایبەت لە دەروازەی باب ئەلهەوا بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، سەرەڕای ڕێککەوتنیان لەسەر وەرگرتنی 22 حاڵەتی شێرپەنجەی قۆناغی پێشکەوتوو کە 11یان منداڵ بوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەتیانکردەوە کە وەریان بگرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پارێزگای ئیدلیب نزیکەی سێ هەزار حاڵەتی شێرپەنجەی تێدایە کە 28%یان منداڵن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدلیب و عەفرین دوو سەنتەری پێدانی ژەمی چارەسەری کیمیاییان لەخۆگرتووە تەنها بۆ شێرپەنجەی مەمک، لەگەڵ پێویستی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تورکیا، بەڵام دوای بوومەلەرزەکە ئەو سەنتەرانە کەمتر توانای پێدانی ژەمی چارەسەر بە توشبووانی شێرپەنجەی مەمک هەیە.