بەریتانیا رێککەوتنی گەشتکردن بەبێ ڤیزە بۆ پێنج وڵات هەڵوەشاندەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە سیاسەتی پێدانی ڤیزا حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریدا “ڤیزای ئازاد” لەسەر ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی دۆمینیکا، فانواتو، ھندۆراس، تیموری خۆرھەڵات و نامیبیا ھەڵبگرێت.

سویلا برەیڤمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا باسی لە گۆڕانکاری لە یاساکانی کۆچبەری و پێدانی ڤیزا کردوە و رایگەیاندووە، “ڤیزای ئازاد” لەسەر ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی دۆمینیکا، فانواتو، ھندۆراس، تیموری خۆرھەڵات و نامیبیا هەڵبگرێت، واتا هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە پێویستیان بە ڤیزە هەیە بۆ ئەوەی وەک سەردانکەرێک گەشت بۆ بەریتانیا بکەن، گۆڕانکاریەکەش لە کاتژمێر 3:00ی پاپشنیوەڕۆی رۆژی 19ی تەمموزەوە کەوتوەتە کار.

ئەوانەی بەر لە 19ی مانگ تکتی فڕۆکەیان بڕیوە، دەتوانن لە ماوەی چوار ھەفتەی داھاتودا بەبێ ڤیزا گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ھاوڵاتیانەی بەر لە 19ی مانگ تکتی فڕۆکەیان بڕیوە، دەتوانن لە ماوەی چوار ھەفتەی داھاتودا بەبێ ڤیزا گەشتەکانیان بکەن، بەوپێیەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێویستی بە چوار ھەفتەیە.