یەک دۆلار گەیشتە 12هەزار لیرەی سوری

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەهای لیرەی سوری بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و دراوە بیانییەکان، ئەمڕۆش نرخی یەک دۆلار گەیشتە 12 هەزار لیرە لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا و رۆژئاڤادا.

نرخی یەک دۆلار لە بازاڕەکانی شاری حەسەکەدا، 12 هەزار لیرە بوو بۆ کڕین و 11,800 لیرە بۆ فرۆشتن، لە رەققە، 11,600  لیرە بۆ کڕین و 11,700 لیرە بۆ فرۆشتن، بە گوێرەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەو ناوچانە، کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندبوو.

لە بازاڕی قامشلۆدا نرخی لیرە بەرامبەر دۆلاربە  11,900 لیرە بۆ فرۆشتن و 11,800 لیرە بوو بۆ کڕین.

لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 11,700 لیرە فرۆشتن و 11,500 لیرە بۆ کڕین، هەروەک چۆن لە ئیدلب 11,750  لیرە بۆ فرۆشتن و 11,700 لیرەی بۆ کڕین تۆمارکردووە، لە حەڵەبیش نرخی  یەک دۆلار گەیشتە 11,800 بۆ کڕین و بە 12 هەزار لیرە فرۆشراو، بەگوێرەی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر