گرانترین 10یاریزانانی تۆپی پێ لە جیهاندا
ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی “Football Benchmark” کە تایبەتە بە ئابوریی تۆپیپێ، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی، هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، توانی پێش کیلیان مباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی پاریس سانجێرمان بکەوێت، کە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی جیهانی گرتبو لە پێشتردا.
ئێرلینگ توانی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ببێتە گرانترین یاریزانی جیهان بەپێی بەهای بازاڕ لە جیهاندا، دوای ئەوەی بەهاکەی بۆ 194 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.
لە کاتێکدا مباپێ دابەزی بۆ پلەی دوەم، بە بەهای بازاڕی 182 ملیۆن یۆرۆ.
ئەستێرەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی لە پلەی سێیەم و چوارەمدان، ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی بە بەهای 157 ملیۆن یۆرۆ، هاوکارە نوێیەکەی جود بێلینگهامی ئینگلیزی بە بەهای 152 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی چوارەمدایە.
لە پلەی پێنجەمدا ئەستێرەی لاوی ئەڵمانی جەمال موسیالا، یاریزانی بایرن میونشن، بە بەهای 149 ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەویش ئەستێرەی لاوی ئیسپانی گاڤی، یاریزانی بەرشەلۆنە، بە بەهای 140 ملیۆن یۆرۆ.
لە پلەی حەوتەمدا بوکایۆ ساکا، یاریزانی باڵی ئارسناڵ، هەشتەم، فیل فۆدن، ئەستێرەی مانچستەر سیتی، نۆیەم، پێدری یاریزانی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە، لە پلەی دەیەمدا، ڤیکتۆر ئۆسیمێنی نەیجیری، هێرشبەری ناپۆلی ئیتاڵی.