لە ئیدلیب تەحریر شام هەڵمەتێکی دەستگیرکردن ئەنجام دەدات

ئیدلیب – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی گشتی دەستەی تەحریر شام  هەڵیکوتاوەتە سەر گوندی عەرەب سەعید لە ڕۆژئاوای ئیدلیب و 24 کەسیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا ئەندامانی پێشووی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکران.

شەوی سێشەممە ئەندامێکی دەزگای ئاسایشی گشتی دەستەی تەحریر شام لە ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا و ئەندامێکی دیکەش ڕفێندرا.

سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، لە گوندی عەرەب سەعید هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتیەوە ئەنجامدرا و 24 کەس دەستگیرکران، لەنێویاندا 3 سەربازی پێشووی سەر بە ئەحرار ئەلشام بوون، کە عوبادە حەسەن لێکۆڵەری دەزگای ئاسایشی گشتی لە ئیدلیب تیرۆرکردبوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هێشتا دەزگای ئاسایشی گشتی لە بەرزترین ئاستی هۆشداریدایە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسە نەناسراوانەی کە ئەندامەکانی دەکەنە ئامانج و دەوریە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئیدلیب ئەنجام دەدەن، کە پێشبینی دەکرێت هەڵمەتەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا  بەردەوام بێت لە گوندەوارەکانی ئیدلیب.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی