ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی ئاماری ده رۆژی هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا بڵاوكرده‌وه
عه‌ین عیسا- نۆرس پرێس
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماری هێرشه‌كانی توركیای بڵاوكرده‌وه، كه زۆربه‌ی گونده‌كانی گرێ سپی و عه‌ین عیسای له رۆژئاوای كوردستان له‌م مانگه‌دا گرته‌وه.
ناوچه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، له مانگی رابوردو گرژییه‌كی بێ پێشینه‌ی به‌خۆوه بینی له پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ویسام عومه‌ر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی گرێ سپی بۆ میدیا خۆجێییه‌كان وتویه‌تی، ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رجه‌م رێكه‌وتن و پابه‌ندییه‌كانی سه‌باره‌ت به ئاگربڕی له رۆژئاوای كوردستان ژێرپێ خستوه‌و به‌رده‌وام ئه‌و گوندانه تۆپباران ده‌كات كه ئاوه‌دانن و ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له گونده‌واری رۆژئاوای گرێ سپی و ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا.
به‌پێی قسه‌كانی عومه‌ر، هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگرییان، له‌ماوه‌ی ده رۆژی رابوردودا سی هێرشیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی كۆر حه‌سه‌ن و فاتسه‌و سوێدو ئه‌حمه‌دیه‌و گونده‌كانی تری نزیك له هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن ئه‌نجامداوه، ئه‌وه جگه له هێرشه‌كانی تر كه به درۆن ئه‌نجامدراون.
ئه‌و هێرشانه بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چوار كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییه‌كی سیڤیل شه‌هید ببن و دوانی تریش بریندارببن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كه نزیكن له‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستان و له‌لایه‌ن توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، گرژییه‌كی بێ پێشینه‌ی سه‌ربازی تێیاندا هاتوه‌ته ئاراوه‌و له رێی هێرشی تۆپهاوێژه‌كان و درۆنه‌وه ده‌كرێنه ئامانج.