“رووسیا هێرشێکی گەورەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی پووچەڵکردووەتەوە”

دیمەشق – نۆرس پرێس

مۆسکۆ ئەمرۆ سێشەممە، 18ی تەمموزی 2023، رایگەیاند کە هێرشێکی ئۆکرانیای بە فەوجێکی بەرفراوانی فرۆکەی بێفرۆکەوان لەسەر نیمچە دوورگەی کریمە پووچەڵ کردووەتەوە، کە لە ساڵی 2014ەوە لەلایەن هێزەکانی رووسیا کۆنترۆڵکراوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، بەرگری ئاسمانی و سیستەمی بەرپەرچدانەوە، هێرشی 28 فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئۆکراینی بەسەر نیمچە دوورگەی کریمیا پووچەڵکردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکان بریندار و زیانی لێنەکەوتۆتەوە.

ئەم هێرشە لە دوای هێرشێکی دیکەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لە رۆژی دووشەممەدا هاتە سەر پردی کریمە و زیانی پێگەیشتووە و هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکانی تێکداوە.

بەپێی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، درەنگانی رۆژی دووشەممە، رووسیا زنجیرەیەک هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی لە سەرانسەری ئۆکرانیا دەستپێکرد و بەهۆیەوە ئاگر لە یەکێک لە “دامەزراوەکانی” لە بەندەری میکۆلایڤ لە باشووری وڵاتەکەی کەوتەوە.

ئەم هێرشانە و هێرشە بەرپەرچدانەوەکان دوای چەند کاتژمێرێک دێت کە مۆسکۆ کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنێک راگەیاند کە رێگەی بە ناردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای رەشەوە دەدا.