ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید ئەنجامە داراییەکانی وەرزی رابردووی پەسەند کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، وەرزی رابردوو، بەبێ ئەژمارکردنی گواستنەوەی یاریزانان، یانەکە تێکڕا 843 ملیۆن یورۆ داهاتی هەبووە، بەوەیش بۆ یەکەمجار ژمارەکە گەیشتووەتە سەرو ژمارەی پێش کۆرۆنا (کە 757 ملیۆن یورۆ بوو لە وەرزی 2018-2019دا).
یانەی ریال مەدرید کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین یانەکانی جیهان، دۆخێکی دارایی پتەوی هەیە کە 558 ملیۆن یورۆ سەرچاوەی تایبەت بەخۆیەتی و 128 ملیۆن یورۆیشی لە گەنجینەکەیدایە.