به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر هۆشداری ده‌دات له بێده‌نگی هێزه كاراكان توركیا دۆخه‌كه گرژتر بكات
قامشلۆ-نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریدا له به‌رده‌وامیدانی توركیا به گرژكردنی دۆخی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه كارا‌و گرهنتیكهرهكانی ئاگربڕه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، سه‌رباری ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی توركیا ئۆپراسیۆنی نوێی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامنادات، به‌ڵام ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ ده‌ستیكردوه به هێرشی راسته‌وخۆ و رێكخراو له‌رێی درۆنه‌كان و به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سیڤیل و وێرانكردنی ژێرخانی ناوچه‌كه.
هاوكات هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه گه‌ره‌نتیكه‌ره‌كانی رێكه‌وتننامه‌كانی ئاگربڕ، سه‌ربكێشێت بۆئه‌وه‌ی توركیا ده‌ستدرێژییه‌كانی په‌ره‌پێبدات و گورز له سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه بوه‌شێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر گومانیكردوه له‌وه‌ی هێزه كاراكان له سوریا له‌گه‌ڵ توركیا رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێریان هه‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بابه‌ته ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه سه‌رده‌كێشێت بۆ گرژی زیاتر.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر داواشیكرد له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه كاراكان، ده‌ستوه‌ردانی خێرا بكه‌ن له پێناو وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و گرژییه‌ی ئێستا هاتوه‌ته ئارا، ئامانج لێی فراوانخوازی و داگیركردنهو برهودانێكه به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی چه‌كداران و شانه‌كانی داعش.