بەرزبوونەوەی نوێی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سوریی

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی تەمموزی 2023، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سووری لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا بەرزبووەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”، لە دیمەشق نرخی دۆلار گەیشتە 10 هەزار و 650 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 500 لیرە بۆ کڕین، هەروەک چۆن نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئیدلب 10 هەزار و 600 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 550 لیرە بۆ کڕین و لە حەلەب نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 10 هەزار و 750 لیرە بۆ کڕین و 10,900 لیرە بۆ فرۆشتن.

بەگوێرەی دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ نۆرس پرێس، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆدا 10 هەزار و 650 لیرە بۆ فرۆشتن و 10 هەزار و 600 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.

نرخی ئاڵوگۆڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری حەسەکە گەیشتە 10 هەزار و 550 لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 700 لیرە بۆ فرۆشتن، لە رەقەش نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 10 هەزار و 450 لیرە بۆ کڕین و 10 هەزار و 550 لیرە بۆ فرۆشتن.

لەکاتێکدا بانکی ناوەندی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر لیرەی سوریای بە 9 هەزار و 500 لیرە بۆ هەر دۆلارێک پاراست.