هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لە راگەێنراوێکدا بڵاویكردەوە، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌میانی گه‌شتێكیدا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌كات.
دەربارەی مەبەستی سەردانەکە، لە راگەێنراوەکەی كۆماری توركیادا هاتووە، کە لەو گەشتەدا، سەرۆککۆماری تورکیا، “تاووتوێی هاریكاریی هه‌نووكه‌یی له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا، له‌سه‌روویانه‌وه بواری ئابووریی و وه‌به‌رهێنان” لەگەڵ هەریەک لەو وڵاتە عەرەبییانە دەکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، کە ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه بیروڕا له‌باره‌ی پرسه جیهانیی و ناوچه‌ییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
هەر بەگوێرەی راگەێنراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پاش ئه‌و سه‌ردانانەش، رۆژی 20ـی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئاشتی و ئازادییه‌وه، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی كۆماری قوبرس ده‌كات.
بڕیارە، سەرۆککۆماری تورکیا گەشتەکەی له نێوان رۆژانی 17 بۆ 20ی ته‌مموزدا ئەنجامبدات، بەگوێرەی راگەێنراوەکەی سەرۆکایەتی کۆمار.