هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، 16ی تەمموزی 2023،، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی 12 ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، دەزگای هەواڵگری رایگەیاندووە، “مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری لە پارێزگای نەینەوا، بە بۆسەیەکی توند، توانیویانە 12 داواکراو دەستگیربکەن بەپێی برگەکانی ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی داواکراوەکان هات کە سەر بە داعش بوون، هەروەها بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکاندا کرد کە ژیانی هاوڵاتیانی بێتاوان و ئەندامانی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانیان کردە ئامانج، و پێشێلکردنی ئاسایشی ئەو کەسانەیان کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پرۆسەی دەستگیرکردنی داواکراوان دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک چەکیشی لەخۆگرتبوو”، لە بەیاننامەکەدا جەختیشی لەوە کردەوە کە “پێویستە سەرجەم داواکراوان رەوانەی لایەنە لێکۆڵەرە کارامەکان بکرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن”.