دێرەزوور.. خزمەتگوزاریەکی کەم پێشکەش بە ئاوارەکانی کامپە هەڕەمەکییەکان دەکرێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

بەرپرسێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە دێرەزوور، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرێن لە کەمپە هەڕەمەکەییەکاندا “کەمن”.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی نۆرس پرێس لە لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی دێرەزوور دەستیکەوتووە، دەرکەوتووە، لەو ناوچەیە، 9 کەمپی هەڕەمەکی لە گوندەوارەکانی رۆژئاوای دێرەزوور بڵاوبوونەتەوە، کە ئاوارەبووەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان تێیدا دەژین، بەپێی ئەو ئامارانەی دەستکەوتوون، نزیکەی سێ هەزار و 500 خێزان لەخۆدەگرن.

محەممەد ئەلحسێن ئەلعامیری، بەرپرسێک لە لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە دێرەزوور رایگەیاند، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە کەمپە هەڕەمەکییەکان لە دێرەزوور دەکرێت “کەمن” و لە پێداویستییەکانی ئاوارەکان تێناپەرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپە هەرەمەکییەکان بە قەبارەیەکی فراوان درێژدەبنەوە، سەرەرای کاری رێکخراوەکان تێیدا، بەس نین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوارەکان، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی بارودۆخی سەختی ژیان، بەو پێیەی پێویستیان بە پشتیوانییە لە هەموو روویەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانی کارکردن هەیە بۆ رێکخستنی کەمپی هەرەمەکی لە ماوەی داهاتوودا، کە یارمەتیدەر دەبێت لە رێکخستنی پشتیوانی و چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئاوارەکان و دانیشتوانی ناوچەکە.

هەندێک جار ناکۆکی لە نێوان ئاوارەکان و دانیشتووان دروستدەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکردنی رێکخراوەکان، بەهۆی ناکۆکی لەسەر پشتیوانی، بە بیانووی ئەوەی کە خێزان هەیە زیاتر لە ئاوارە پێویستیان بە پشتیوانی هەیە.

دانیشتوانی گوندەکانی دێرەزوور داوای لابردنی کەمپە هەرەمەکییەکان دەکەن، بەهۆی ناکۆکی لەسەر زەوی، و بەرژەوەندی رێکخراوەکان بە ئاوارەکان زیاتر لە دانیشتووان.