کەشناسی: کەش و هەوای ناوچەکانی سوریا بە گشتی گەرمە
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا لە بڵاوکراوەی کەش و هەوای یەکشەممەدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما 3 بۆ 7 پلەی سەدی لە ئاستی مامناوەندی لە سەرجەم ناوچەکان زیاتر دەبێت.
کەش و هەوا بە گشتی زۆر گەرم و روون دەبێت، هەوری تۆزاوی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە بەدیدەکرێت.
هەروەها، با لە رۆژئاواوە بۆ باکوری رۆژئاوا دەبێت، لەنێوان سووک و مامناوەنددا دەبێت، لەگەڵ بارانێکی چالاک لە پاشنیوەڕۆدا، کە تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابانەکان بەرزدەکاتەوە.
پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا بە بەرزی دەمێننەوە، لەگەڵ هۆشداریدان لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەتایبەت لە کاتی گەرمادا.