به درێژایی هێڵی سنوری رۆژئاوای كوردستان، توركیا هێرشه سه‌ربازییه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به درێژایی هێڵی سنوری رۆژئاوای كوردستان هێرشه‌كانی چڕكرده‌وه به تایبه‌ت بۆ سه‌ر گونده‌واری و ناوه‌ندی شاری قامشلۆ، كه ژماره‌یه‌ك بریندار له‌و هێرشانه كه‌وتوه‌ته‌وه.
توركیا له دیرباسیه‌و عامودا تا قامشلۆ و ترپه‌سپی له باكوره‌وه، تۆپبارانی گوند‌و ناحییه‌كانی قامشلۆی ده‌ستپێكردوه.
توركیا ده‌وروبه‌ری سێ خاڵی سوپای سوریای له گونده‌واری رۆژئاوای عامودا له رۆژئاوای قامشلۆ به ئامانج گرتوه له‌گه‌ڵ باكور و رۆژئاوای ترپه سپی به سێ گولـله‌تۆپ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نۆرس پرێس وتی، یه‌كێك له‌و گولـلانه كه‌وتوه‌ته ده‌وربه‌ری خاڵێكی سه‌ربازی سوریا، كه هه‌مان ئه‌و خاڵه‌بو دوێنێ دوشه‌ممه له گوندی ته‌لحه‌مدون له نێوان دیرباسییه‌و عامودا كرایه ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌كرد، 5 هاوه‌ن له ماوه‌ی 5 خوله‌كدا ئاراسته‌ی ئه‌و گونده كراوه.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا، توركیا گونده‌كانی “شه‌لهومییه، كه‌ردیم، كێڵ حه‌سناك”ی له گونده‌واری باكوری شارۆچكه‌ی ترپه‌سپی به ئامانج گرت، له گونده‌واری رۆژئاواش گونده‌كانی ته‌ل جیهان، رۆرتان، ئاڤا، ته‌ل به‌شه‌ك و مه‌لا عه‌باس” كراونه‌ته ئامانج و به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بریندار هه‌یه له نێوان دانیشتوانی ئه‌و گوندانه.
خاڵه‌كانی حكومه‌تی سوریا كه گولـله تۆپه‌كان ئاراسته‌یان كراون ده‌كه‌ونه گونده‌كانی كه‌ردیم و مه‌لا عه‌باس.
قوربانی له ریزی هاوڵاتیانی سیڤیلدا هه‌یه
به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه له گوندی ته‌ل شه‌عیر له رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ، منداڵێك به‌ناوی “كه‌وسه‌ر نایف”، ته‌مه‌ن 9 ساڵ برینداربوه‌و بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قامشلۆ گوازراوه‌ته‌وه‌و نازانرێت دۆخی ته‌ندروستی چۆنه.
به هه‌مان شێوه جوتیارێكی سی ساڵ پارچه به‌ر ده‌ستی كه‌وتوه له‌كاتێكدا له زه‌وییه‌كه‌ی خۆی له باكوری عامودا سه‌رقاڵی كاركردن بوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌ی ره‌حمه به نۆرس پرێس-ی وت، 7 كه‌س كه به پارچه‌ی گولـله‌تۆپی توركیا برینداربون، گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌وه‌شی وت، برینداره‌كان بریتین له هه‌ڵه‌بجه ره‌شید 33 ساڵ، ئارین عه‌بدولعه‌زیز 38 ساڵ، محه‌مه‌د ساڵح 12 ساڵ، میران سه‌ڵاح، 10 ساڵ، ئایلان سه‌لاح 5 ساڵ، بڵند محه‌مه‌د شه‌مسه‌دین، 16 ساڵ.