ئەمڕۆ… بە گشتی کەش و هەوا لە سوریا گەرم دەبێت

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا رایگەیاند، “رۆژی شەممە، کەش و هەوا زۆر گەرم دەبێت، بەشێوەیەکی گشتی لە ناوچەی کەناراوەکان  تاڕادەیەک گەرم دەبێت”.

کەشناسی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لە ناوچە کەنارییەکان نزیکەی 1 بۆ 3 پلەی سەدی لە رێژەکانیان بەرزتر دەمێننەوە، لەکاتێکدا لە بەشەکانی دیکە نزیکەی 5 بۆ 7 پلەی سەدی لە ڕێژەکانیان بەرزتر دەمێننەوە.

لەئەنجامی کاریگەری درێژکردنەوەی لاوازی پاڵەپەستۆی هەوای رووکەشەوە کە پەیوەندی بە ئاو وهەوای رۆژئاواوە هەیە لە بەرگەهەوای سەرەوە، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکە کاریگەریی بەرزبوونەوەی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لەسەرە کە ماوەی دوو هەفتەیە رووبەڕووی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بووەتەوە.

بەرێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، با لە رۆژئاواوە بۆ باکووری رۆژئاوا هەڵدەکات، لەنێوان سووک و مامناوەنددا دەبێت، خۆڵبارین لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابان بەرزدەبێتەوە، هاوکات دەریاکەش لە بەرزی شەپۆلەکاندا بەشێوەیەکی سووک دەبێت.