هەولێر-نۆرس پرێس
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه زەوی گەرمترین مانگی خۆی تۆمار کرد ئه‌ویش مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو بووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ (2023) له ریزبه‌ندی 10 گه‌رمترین ساڵه‌كانی گۆی زه‌وی له مێژوودا تۆمار بكرێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، تێکڕای پلەی گەرمی رووی جیهانی (وشکانی و زەریاکان) لە مانگی ڕابردوو 1.05 پلەی سەدی لە سەرووی تێکڕایەوە بووە، به‌مه‌ش مانگی حوزەیرانی 2023 وەک گەرمترین مانگی حوزەیرانی زەوی تۆمار کراوە و بە رێژەی 0.13 پلەی سەدی گەرمتر بووە لە ژمارەی پێوانەیی پێشوو کە لە مانگی حوزەیرانی 2020دا تۆمار کرابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، بۆ سێیەم مانگ لەسەریەکه پلەی گەرمی ڕووی زەریاکانی جیهان بەرزترین ئاستی تۆمار ده‌كات، چونکە بارودۆخی لاوازی (ئێل نینۆ) کە لە مانگی ئایاردا سەری هەڵداوه، لە مانگی حوزەیرانیش بەردەوام لە بەهێزبووندا بووە.
شاره‌زایانی كه‌شناسی ئاماژه بەوە دەدەن كه بەپێی پێشبینییەکانی پلەی گەرمی ساڵانەی جیهانی ئەگەری زیاتر لە 99% هەیە کە ساڵی 2023 لە ڕیزبەندی 10 گەرمترین ساڵی تۆمارکراوه‌كاندا دەبێت.