کەشناسی: لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا پلەکانی گەرما دەگەنە بەرزترین رێژەی ساڵانەیان
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سوریا لە بڵاوکراوەی کەش و هەوای هەینیدا رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزیکەی 5-7 پلەی سیلیزی زیاتر لە رێژەی ساڵانەیان لە سەرجەم ناوچەکانی سوریادا بەرز دەبنەوە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەکە، کەش و هەوا بەگشتی زۆر گەرم و روون دەبێت، هەوری تۆزاوی لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و جەزیرە بەدیدەکرێت، لە ناوچە کەناراوییەکان پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆوە دەبینن، لەکاتێکدا نزیکەی 4-2 پلە لە سەرووی تێکڕاییەکەیەوە دەمێننەوە.
هەروەها، با لە رۆژئاواوە بۆ باکوری رۆژئاوا دەبێت، لەنێوان سووک و مامناوەنددا، لەگەڵ بارانێکی چالاک لە پاشنیوەڕۆدا، کە تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و بیابانەکان بەرزدەکاتەوە.
پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا بە بەرزی دەمێننەوە، لەگەڵ هۆشداریدان لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەتایبەت لە کاتی گەرمادا.