سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە لەو پەیامەیدا دەڵێت، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم چوار ساڵەی رابردوودا، لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر و ئاوەدانتر پاڵپشتمان بوون.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتیشی، سوپاسی تایبەتیشم بۆ خەڵکی خۆڕاگری کوردستان. ئایندە گەشە و کاروانی چاکسازی و ئاوەدانی ناوەستێت.