هەولێر- نۆرس پرێس
ئارمین وۆڵف بێژەری بەناوبانگی نەمسایی لە پەخشی راستەوخۆدا و لەکاتی ماڵئاوایی لە خوێندنەوەی هەواڵەکان، دەبەیەک ئاوی کرد بەسەر خۆیدا و ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
وەک ناڕەزاییەک لەبەرامبەر بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە ڤیەننای پایتەخت، کە گەیشتە 37.2 پلەی سیلیزی، بەرزترین پلەی کە تا ئێستا لەو وڵاتەدا تۆمارکرابێت، ئەو ڕۆژنامەنوسە لەکاتی کۆتاییهاتنی بەخشی هەواڵەکاندا، دەبەیەک ئاوی کرد بەسەر خۆیدا و ماڵئاوایی لە بینەرەکانی کرد.
ئارمین ڕۆژنامەنوس و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی نەمساییە، لە 19ی ئابی 1966 لە شاری ئینسبروک لە نەمسا لەدایکبووە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، هەفتەی یەکەمی مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین هەفتەیە کە لە نەمسا تۆمارکرابێت.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پشتڕاستیکردەوە کە پلەکانی گەرما خەریکە ئاستی پێوانەیی تێدەپەڕێنن لەسەر وشکانی و لە زەریاکاندا، ئەگەری کاریگەری وێرانکەری لەسەر بیابانبوون و ژینگە هەیە.