یانەی ڕیاڵ مەدرید مباپێی خستە دەرەوەی پلانەكانی خۆی

هەولێر – نۆرس پرێس

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، کە کیلیان مباپێ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، تاوەكو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو لە پلانەكانی ڕیال مەدریددا دوردەخرێتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا پێویستیەکی بەپەلە نییە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێ، چونکە گەنجینەی یانەکە پارەیەکی زۆری لێ خەرج دەكرێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند، داواکاری پاریس سانجێرمان زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆیە بۆ فرۆشتنی مباپێ بە ڕیاڵ مەدرید، ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە کە هاوکاتە لەگەڵ خەرجکردنی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆی دیكە كە یانەکە بۆ گرێبەستەکان لەم هاوینەدا خەرجی كردووە.