لاپۆرتا کۆمەڵێک وردەکاری نهێنی لەبارەی “رەتکردنەوەی” بەرشەلۆنە لەلایەن مێسییەوە ئاشکرادەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە وردەکاری لەبارەی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ ئینتەر میامی ئاشکراکرد.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی لەم هاوینەدا “زۆر نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە”.
لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” گوتی:”هەموو ڕێگەچارەیەکی مومکینمان پێشکەشکرد بۆ گەڕانەوەی مێسی، بەڵام من بەرژەوەندی یانەکەمم لە سەرووی باشترینەکانی جیهانەوە داناوە.”
“هەموومان لەسەر هەموو شتێک کۆک بووین، بەرێوبەرایەتی یانەکە و مێسی و باوکی، بەڵام ویستمان بەدووربین لە دووبارەبوونەوەی دەرئەنجامە نەرێنییەکانی پێشوو”.
ماوەیەک تێپەڕی، بە تەواوی ڕێککەوتن، بەڵام خۆرخی مێسی قسەی لەگەڵ کردم، و پێی گوتم کە (لیۆ) بڕیاریداوە پەیوەندی بە ئینتەرمیامی بکات، چونکە کاتێکی سەختی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەر بردووە، هەروەها فشارێکی زۆری لەسەر بووە.
سەبارەت بە ئینتەر میامی، زیاتر ئارام دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر بیربکاتەوە و خۆی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادە بکات.
هەرچەندە ویستی بێتە بەرشەلۆنە، بەڵام میسی پێی باشنەبوو ساڵێکی دیکە لە هەلومەرجێکی سەختدا بەسەر ببات.
ڕەتکردنەوەی مێسی
کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە مێسی کە دەڵێت ئۆفەرێکی فەرمی لە بەرشەلۆنە وەرنەگرتووە، لاپۆرتا وەڵامی دایەوە و ئیدانەی کرد و گوتی: “ئێمە مۆڵەتمان لە خولی ئیسپانیاوە وەرگرتووە لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکەی لیۆنێل، کە هەموو وردەکارییەکانیمان لەگەڵ خۆرخی تاوتوێکرد.”
هەروەها پرسیار لە لاپۆرتا کرا، ئایا بە خەیاڵتدا دێت جارێکی تر مێسی بە درێسی بەرشەلۆنەوە یاریبکاتەوە، لە کۆتایی قسەکانیدا وەڵام بداتەوە و دەڵێت: “من بە سەختی دەزانم، بەڵام وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ ئەو جێهێڵراوە، هەمووان دەیانویست ئەم هاوینە بگەڕێتەوە، من، ڕاهێنەری تیپەکە و هاندەران، چونکە بەهرەیەکی ناوازەی هەیە”.
مێسی دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشێوەیەکی بێبەرامبەر رووی لە ریزەکانی ئینتەرمیامی کرد، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەش ئۆفەری بەهێزی لەلایەن بەرشەلۆنە و هیلالی سعودیەوە هەبوو، بەڵام خولی ئەمریکی پێباشتر بوو.