هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردتان لە ماوەی ئەمڕۆ و سبەینێدا، (2-3) پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما (2-3) پلە بەرزدەبنەوە، بە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.
هاوكات سبەینێش پلەكانی گەرما (1-2) پلەی دیكە بەراورد بەمڕۆ بەرزدەبنەوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم دەیڵێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی، لە هەولێری پایتەخت: 45 پلە دەبێت، سلێمانی: 42 پلە، دهۆک: 43 ، هەڵەبجە: 44، سۆران: 42 و لە گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى دەبێت.