كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ پێشتر چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌هه‌ولێر له‌ ژێر چاودێری پزیشكدایه‌

هەولێر-نۆرس پرێس

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌  رایگه‌یاند، دووەم حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون له‌سنووره‌كه‌مان تۆماركرا، توشبووەکە دانیشتووی ناو سەنتەری شارە و تەمەنی 19 ساڵە.

ته‌ندروستی كۆیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌سه‌ تووشبووه‌كه‌ پێشتر چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌هه‌ولێر له‌ ژێر چاودێری پزیشكدایه‌ و پشكنینی له‌ به‌غدا هاتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوبراو تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌.

 توشبووەكه‌  کاسبە و له‌ ڕه‌گه‌زی نێره‌، لە جەژنی قورباندا کاری گواستنەوەی مەڕوماڵاتی کردووە، له‌ ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە .

ئەمە دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە کە لە قەزای کۆیە له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر تۆمار دەکرێت، یەکەم حاڵەتیش  بە گیان لەدەستدانی تووشبووه‌كه‌ کۆتایی هات.