هەولێر- نۆرس پرێس
بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی “ساینس ئاڵرت” گەرمبوونی جیهان لە ناوەڕاستی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە دەركەوتن كردووە، ئەمەش وایكردووە دەیەی یەكەمی سەدەی ئێستا گەرمترین بێت.
پێگەكە لە زاری زانا و پسپۆڕانەوە هۆشداری داوە كە ئەگەری هەیە پلەكانی گەرما لە ساڵی 2024دا بۆ ئاستێكی نوێ بەرزبێتەوە.
لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، هەندێك وڵات بەتایبەت چین و هیندستان بەردەوامن لە بەكارهێنانی وێستگەكانی كارەبای خەڵوز و فراوانكردنی بیناسازییەكانیان، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەو دەستكەوتە ژینگەییانە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی كەشوهەوای جیهانی، لە ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی گەرمای زۆر بووەتە هۆی مردنی 16 هەزار كەس لە ئەوروپا.