لیژنەی کۆچبەرانی سەرێ کانی ستراتیژی و ئارمانجی قۆناغی داهاتووی ناوچەکە دەخاتەڕوو

قامشلۆ – نۆرس پرێس

کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەبۆنەی دووەمێن ساڵیادی دامەزراندنی لیژنەی کۆچبەرانی سەرێ کانی کە سەر بە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستانە ئەنجامدرا.

لیژنەی کۆچبەرانی سەرێ کانی لەبارەی ستراتیژ و ئارمانجی قۆناغی داهاتوو لە کەمپی واشۆکانی شاری حەسەکە لێدوانێکیان دا، لەو لێدوانەدا بەڵێنیان داوە لەبارەی وەستاندنی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا لە هەرێمەکانی رۆژئاوای کوردستان وەکو هەرێمی سەرێ کانی و گرێ سپی و عەفرین.

بانگەوازی دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیان کرد کە رەوشی کۆجبەرانی هەموو پێکهاتەکانی وەکو کورد و عەرەب و سریان و هتد، واتا ئەوانەی کە بە زەبرو هێز لەناوچەکانیان دەرکراون بەرز بنێرخێنن.

هەروەها ئاشکرایان کرد، خەبات لەپێناو ئەوە بکرێت کە خەڵکی بگەڕێنەوە بۆ سەر ناوچەکانیان و دیموگرافیای ناوچەکە نەگۆڕدرێت.

داوا دەکرێت کە کار لەپێناو ئەوە بکرێت شاندێک پێکبهێنرێت بۆ سەرەدانیکردنی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی کۆچبەران و ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی کە لەبەرامبەر خەڵکی ناوچەکە بەگشتی دەکرێت.

جوان عیسا بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندیەکانی لیژنەی کۆچبەرانی سەرێ کانی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، داوا دەکەین کە دۆسیەی کۆچبەران و رەوشی ناوچەکە بگەیەنرێتە جیهان تا بزانرێت کەتورکیا چ ستەمێک بەرامبەر کۆچبەران و خەڵکی ناوچەکە دەکات.

جوان ئاشکراشی کرد، کە هەندێک خەڵاتیان بۆ منداڵانی شەهید ئامادەکردووە و دەیانەوێ پێشکەشیان بکەن.

هەروەها گووتیشی، لە قۆناغی داهاتوودا کار لەسەر ئەوە دەکەین ڕێگا نادەین ئەو ناوچانەی کە تورکیا داگیری کردوون دیموگرافیاکەیان بگۆرێت.

مەحمود جەمیل دادوەر و گوتەبێژی لیژنەی کۆچبەرانی سەرێ کانی ڕایگەیاند، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین کە بڕیارێک بۆ گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەکانمان بدەن بۆ ئەوەی بە بەڕێزەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ناوچەکانیان.

هەروەها مەحمود دەشڵێت، سوپاسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ ئەو بڕیارەی کە پێش 10 رۆژەیان داوە کە دامەزراوەیەکی سەربخۆ بۆ گەڕان بە دوای ونبووەکان دامەزرێنێت.

نەسرین قادر