هەولێر- نۆرس پرێس
یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی وەک یاریزانێکی نوێ لە تیمەکەدا پێشکەش بکات، دوای ئەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە گرێبەستی لەگەڵ کرد.
یانە ئەمریکییەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مێسی لە 16ی تەمموزدا پێشکەش دەکرێت کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی یاری کۆتایی جامی زێڕین.
ماڵپەڕی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، خولی ئەمریکی (MLS) لەگەڵ یەکێتیی ئەمریکای باکوور “CONCACAF” و تۆڕی فۆکس کە خاوەنی مافی تەلەفزیۆنییە، گفتوگۆ دەکات، بەمەبەستی پەخشکردنی بەشێک لە مەراسیمی پێشکەشکردنی مێسی لە نێوان هەردوو نیوەی یاریی کۆتایی یارییەکەی جامی زێڕین.
پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی داهاتوو لە یاریگای “پەمەیی” لە فلۆریدا مێسی پێشکەش بکرێت و لە هەمان کاتدا یاری کۆتایی جامی زێڕین لە یاریگای “سۆڤی” لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەبچێت.