هەولێر- نۆرس پرێس
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی لە دهۆک کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دوو کچی دیکەی رفێندراوی ئێزیدیان رزگارکردوە.
حسێن قائیدی بەڕێوبەری فەرمانگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزیدی لە دهۆک رایگەیاند، دوو کچی دیکەی ئێزیدی لە چنگی تیرۆر ڕزگار کران.
ئەو بەرپرسەی دهۆک ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دوو کچە ئێزدیەی کە ئازادکراون خوشکی یەکترن بەناوەکانی عالیە خەڵەف خزر و بەسی خەڵەف خزر.
چەکدارانی داعش شەش هەزار و 417 ئێزیدیان ڕفاندوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە ساڵی 2014ەوە تا ئەمڕۆ سێ هەزار و 668 رفێندراو ئازادکراون.