لە هەرێمی کوردستاندا رێژەی ئافرەتان زیاترە لە پیاوان

هەولێر- نۆرس پرێس

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 556 هەزار و 752 کەس بۆ ساڵی 2023 ، لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 کەس لە ڕەگەزی نێربوون، سێ ملیۆن و 260 هەزار و 514 لە ڕەگەزێ مێ.

دەستەی ئاماری هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 11ی تەمموزی هەموو ساڵێک بە رۆژی دانیشتوان لە لایەن نەتەوەیەکگرتوەکان دانراوە بە مەبەستی تیشک خستنە سەر بابەتی دانیشتوان لە چەند رویەکەوە.

ئاماژە بەوەشدا، لە ساڵی 2014 بە دواوە عێراق چەندین قەیرانی کەڵەکەبوی بە خۆیەوە بینیوە کە بوونەتە هۆی گۆڕانکاری لە پرۆفایلی دیموگرافی وڵات، چەندین گۆڕانکاریی گەورە لە سەر دانیشتوان ڕویانداوە، لەوانەش گەشەی دانیشتوان، دابەشبوون، پێکهاتەی تەمەن، مردن، جوڵەی دانیشتوان، بەتواناکردنی ئافرەتان، هێزی کار و چەندین بابەتی تر.

دەستەی ئامار باسی لەوەشکرد، نەبوونی سەرژمێری لە عێراق بۆ 36 ساڵ کەلێنێکی گەورەی خستووەتە سەرچاوەی گرنگی داتاکان، بۆیە دەستەی ئامار دەبوایە رێگەی تر بگرێتەبەر بۆ دابینکردنی ئەو داتایانە بە بەکارهێنانی بەرنامەی ناڕاستەوخۆی خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتوان تاوەکو داتای پێویست بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم بخرێنە بەردەست و بتوانن بەکاربهێنن بۆ دانانی پلان و سیاستەکانی ساڵانەیان.

بۆ ئەمساڵ دەستەی ئامار تیشک ئەخاتە سەر دوو بابەت جگە لە ژمارەی پێشبینیکراوی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.

دەستەی ئاماری هەرێم ئەوەشی ڕاگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکان، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتوان لە هەرێم بگاتە شەش ملیۆن و 556 هەزار و 752 کەس بۆ ساڵی 2023 لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و 296 هەزار و 240 نێر، سێ ملیۆن و 260 هەزار و 514 مێ.