هەولێر- نۆرس پرێس
له ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 2008 پیاوێک به‌ناوی “مانفرێد گێندتسكس” به تۆمه‌تی كوشتنی ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (87) ساڵ له دادگە سزای زیندانیكرنی بۆ ده‌رچووە.
ئه‌م پیاوه دوای ئه‌وه‌ی (13) ساڵی ژیانی له زیندان به‌سه‌ربرد، دوێنی یەکشەممە دادگەی میونش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه بڕیاره‌كه‌ی داوه، مانفرێدی ئازاد كرد.
دادگا بڕیاری دا قه‌رەبووی ماوه‌ی زیندانیكردنی مانفرێد گێندتس به بڕی ( 368 هه‌زار یۆڕۆ) بكاته‌وه.
مانفرێد چوار هه‌زار و 915 ڕۆژی له زیندان به‌سه‌ربرد، دادگا بۆ هه‌ر ڕۆژێک به (75) یۆرۆ قه‌رەبووی كرده‌وه.