بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک.. دانیشتووانی لازقییە بەدەست بچڕانی کارەباوە دەناڵێنن

لازقییە – نۆرس پرێس

دانیشتوانی ناوچەی سەقوبین لە باکوری لازقییە لە باکوری رۆژئاوای سوریا، ماوەی 4 رۆژە بەدەست پچڕانی کارەباوە دەناڵێنن، ئەمەش بووەتە هۆی بەتەوایی وەستانی کارە پیشەییەکانی رۆژانەیان و پەککەوتنی دوکانەکان لەو ناوچەیە، ئەمەش بارگرانیی زیاتر بۆ دانیشتوانەکەی دروست کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتوویەکی سەقوبین بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، هەرچەندە دانیشتووانەکە پێشتر سکاڵای زۆریان سەبارەت بە دابینکردنی کارەبای بەردەوام لە ناوچەکەدا پێشکەش کردووە، بەڵام لەلایەن کەسانی پەیوەندیدارەوە لە دامودەزگاکانی حکومەت گوێیان لێ نەگیراوە، وەڵامەکە هەمیشە ئەوەیە کە گرفتێک هەیە، بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر هۆکاری تێکچوونەکە، یان کاتی چاککردنەوەی بخەنەڕوو.

ئاماژەشیان بەوەشکرد، بەردەوامى پچڕانى کارەبا، دەبێتەهۆی زیادبوونی رووداوەکانى دزیکردن بەهۆى تاریکى شەقامەکانەوە و نەبوونى رووناکى.

زۆربەی ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی سوریادان، بەدەست نەبوونی بەردەوامی کارەباوە داناڵێنن، کە لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە 20 کاتژمێر پچڕان.

ئامادەکردنی: فاتیمە ئەلهندی – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد