شارەوانی تەل تەمر 30 تانکەری ئاوی تەرخانکردووە بۆ دابەشکردنەوەی ئاوی خواردنەوە

تەل تەمر – نۆرس پرێس

شارەوانی تەل تەمر لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ زیاتر لە 30 تانکەری گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە رێککەوتووە بۆ گەیاندنی ئاوی بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی برینی ئاوی وێستگەی عەلووک بێ ئاو ماون.

رۆژی یەکشەممە، رۆناز یونس، هاوسەرۆکی شارەوانی تەل تەمر، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، شارەوانییەکەی لەگەڵ شۆفێرانی سی تانکەر رێککەوتووە بۆ دابەشکردنی ئاو بە نرخی 10 هەزار لیرەی سوریی بۆ هەر تانکییەکی ماڵان و تەنها بۆ یەک جار لە رۆژێک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوێنێ شەممەوە 8\7\2023 ئەم میکانیزمە جێبەجێکراوە و  ئاو بەر زۆرینەی دانیشتووان دابینکراوە.

شاری حەسەکە و شارۆچکەی تەل تەمر و کەمپەکانی دەوروبەری (ئاوارەکانی سەرێ کانی) بەهۆی برینی ئاوی وێستگەی عەلووک لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و تورکیاوە، هەروەها شکستی نێوەندگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەردانەوەی ئاوی عەلووک، قەیرانێکی قوڵی ئاو لەو شاری رۆژئاوای کوردستان دروستکردووە، بە تایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی تانکەرەکانی ئاو و نەبوونی پرۆسەی چاودێری بەسەر خاوەنی تانکەرەکاندا.

هاوسەرۆکی شارەوانی تەل تەمر دەلێت:”ئێستا پرۆسەی دابەشکردنی ئاو دەستپیکردووە، ئەگەر تێبینی ئەوەیان کردبێت، کە ژمارەی تانکەرەکان کەمە ئەوە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە تانکەر رێکدەکەون بۆ بەرفراوانکردنی پرۆسەی دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیانی تەل تەمردا.

هەفتەی رابردوو بەرێوەرایەتی خۆسەر، شاری حەسەکە و گوندەواری وەک “ناوچەی کارەساتبار” ناساند و رایگەیاند کە ژیان لە ناوچەیەکدا کە زیاتر لە ملیۆنێک کەس تێیدا دەژین، لە دۆخەکی خراپدایە.