بەرەی نوسرە دوو کەسی دەستگیرکرد و دەستدرێژیشی کردە ژنێکی تەمەن 56 ساڵان

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ڕۆژی شەممە، دەزگای ئاسایشی گشتی سەر بە بەرەی نوسرە (دەستەی تەحریر شام) دەستدرێژییان کردە سەر ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵان، بەهۆی ئەوەی کە بەرەی نوسرا لەهەوڵی دەستگیرکردنی دوو لە کوڕەکانی ئەو ژنەدا بوون لە شاری ئەتاریب لە ڕۆژئاوای حەلەب، ئەو ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، گروپێکی سەر بە دەستەی تەحریر شام، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە شاری ئەتاریب لە ڕۆژئاوای حەلەب، بۆ دەستگیرکردنی دوو کەس کە تومەتبارن بە هاندان لەدژی بەرەی نوسرە بەڵام دایکیان هەوڵی داوە کە کورەکانی دەستگیرنەکرێن بەو هۆیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری، ئەو ژنە تەمەنی 56 ساڵە و ناوی ئینتیسار ئەلروەیی ە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپەکە ئەو دوو گەنجەیان بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوە لە شاری ئەلدانای باکوری ئیدلیب بردووە، لەکاتێکدا دایکیان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “ئەلتەلال” لە ئەلدانا، لەبەر ڕۆشنایی توڕەیی جەماوەری ئەتاریب لەسەر ئەو دەستدرێژییە.

ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵان لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی ئەمنی سەر بە “دەستەی تەحریر شام” بۆ سەر گوندێکی باکوری گوندەوارەکانی ئیدلیب لە مانگی ڕابردوودا کۆچی دوایی کردووە، لە کاتێکدا کە لە هەوڵی دەستگیرکردنی منداڵەکانیدا بوون و تۆمەتی قاچاخچێتی لە نێوان عەفرین و ئیدلیب خرابووە پاڵیان.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان