بەرشەلۆنە وادەی دەستپێکردنەوەی مەشق و یارییەکانی راگەیاند
ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس
یانەی بەرشەلۆنە وادەی دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی راگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.
تیمی یەکەمی بەرشەلۆنە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو پشکنینە پزیشکییە ئاساییەکان بۆ یاریزانانی دەست پێدەکات، دواتر یەکەم مەشق و راهێنان لە هەمان ئێوارەدا بە سەرکردایەتی چاڤی هێرناندێزی راهێنەر ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بەپێی راگەێنراوی یانە کەتەلۆنییەکە.
رۆژی سێشەممەی داهاتوو، تیمەکە یەکەم دانیشتنی پلانسازی تەواو دەکات، چوارشەممەش راهێنانی دیکە ئەنجام دەدەن.
رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە، رۆژێکی ئازاد دەبێت و هەینی دەگەڕێتەوە سەر راهێنانەکان لە بەیانیان و ئێواراندا، بڕیارە رۆژی شەممەش کۆتا راهێنانی هەفتەکە ئەنجام بدرێت.
دواتر رۆژی 19ی ئەم مانگە یانەی بەرشەلۆنە، گەشت بۆ ئەمەریکا دەکات و لەوێش 4 یاری دۆستانە بەرامبەر یۆڤانتۆس (22ی تەمموز)، ئارسناڵ (26ی تەمموز)، ریال مەدرید (29ی تەمموز) و میلان (1ی ئاب) ئەنجام دەدات.