هەولێر- نۆرس پرێس
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەفسانەی میلان، کاکای بەڕازیلی، دەتوانێت پەیوەندی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری پێشوویەوە بکاتەوە لە ستافی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی، کە لە ساڵی 2024وە دەستپێدەکات.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە ڕۆدریگێز لە کاتی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەنچیلۆتی قسەی لەگەڵ براوەی پێشوی تۆپی ئاڵتونی و کافۆی هاونیشتیمانی کردووە و کاکاش دەتوانێت لە ساڵی 2024 پەیوەندی بە ڕاهێنەری پێشویەوە بکات.
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل، ئیدیناڵدۆ ڕۆدریگێز، ڕایگەیاند کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی سێلیکاو دەبێت، لە جامی كوپا ئەمریکای 2024.
دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە پایتەختی ئیسپانیا، ئەنچیلۆتی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە دەکات، هاوکات فێرناندۆ دینیز وەک ڕاهێنەری کاتی سەرپەرشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات.