هەرێمی کوردستان.. پلەکانی گەرما بەرزترین تۆمار دەکەن

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمرۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەكانی گەرما لەمڕۆدا بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینن، بەڵام لە سبەینێوە نزیكەی 1-4 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک، خێرایی با لەنێوان 15-25 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ زیاتر بەرزدەبنەوە، کە بەرزترینیان لە دەڤەری گەرمیان دەبێت و دەگاتە سەرووی 51 پلەی سیلیزی، بۆ خۆپاراستن لەو گەرمایەش پزیشکان رێنماییان هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بە پێوەری سیلیزی، ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەخت و هەڵەبجە دەگاتە 40 پلە، لە سلێمانی و دهۆک 39 پلە و لە کەرکووک 42 پلە دەبێت.

زانایان دەڵێن، سێ رۆژی رابردوو گەرمترین بوون لە مێژووی نوێی زەویدا؛ مانگی حوزەیرانیش گەرمترین مانگ بووە لە سەرانسەری جیهان.

هەروەها سیستەمی چاودێریی مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا.